ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یاریزانێکی میلان ئامانجی ئەم هاوینەی مان سیتیە و خودی گواردیۆلا پەیوەندی پێوە کردووە

یاریگا- یانەی مان سیتی بۆ شوێنگرتنەوەی داڤید سیلڤای ئیسپانی و ناوەڕاستکاری یانەکە هەوڵەکانی بردۆتە پێشەوە و یاریزانێکی ئەی سی میلانی کردۆتە ئامانجی سەرەکی گواستنەوەکانی هاوینی دادێ.

بۆ ئەو مەبەستە، بە گوێرەی بڵاوکراوەی RMCی وەرزشی فەڕەنسی، پیپ گواردیۆلا خۆی پەیوەندی ئیسماعیل بن ناسری ئەستێرەی دەرکەوتووی ڕۆسۆنێریەوە کردووە و لە پەیوەندییەکەدا پلانی بۆ هێڵی ناوەند بە یاریزانە جەزائیریەکە گوتووە.

بن ناسر بەرهەمی ئەکادیمای ئارسیناڵە و دواتر لە یانەی ئیمپۆڵی ئیتاڵی درەوشایەوە. هاوینی 2019 ڕووی کردە میلان بە بڕی 14.5 ملیۆن پاوەند.

ئەگەرچی لە یەکەم وەرزی لەگەڵ میلان وەک ناوەڕاستکاری بەرگریکار یاری پێ دەکرا، بەڵام ئەو یاریزانە تەمەن 22 ساڵە لە ڕووی هێرشبەریەوەش توانایەکی باشی هەیە، هەر بۆیە گواردیۆلا لە ئێستادا وەک باشترین بژاردەی دەبینێت بۆ شوێنگرتنەوەی داڤید سیلڤای تەمەن 34 ساڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button