ئه‌وروپا

سەرۆکی یانەکەی پێشووتری داوا لە داڤید لویز دەکات نەگەڕێتەوە بۆ بێنفیکا

یاریگا- یانەی بێنفیکای پورتوگالی هەڵوێستی خۆی لە بارەی گەڕانەوەی داڤید لویزی بەڕازیلییەوە ئاشکرا کرد.

لویس فیلیپی ڤیێرا، سەرۆکی بێنفیکا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە پارەی گەڕانەوەی داڤید لویزی بەرگریکاری ئێستای یانەی ئارسیناڵیان پێ هەڵناسوڕێت، بۆیە وەک پێشنیازی بۆی کرد کە باشترە بۆ ئەو یاریزانە هەر لەگەڵ گەنەرز بمێنێتەوە و پارەی زیاتر بەدەست بهێنێت.

ناوبراو گوتیشی کە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ داڤید لویزدا کردووە کە لەگەڵ بریکارەکەیدا بووە لە ئۆتۆمبیلدا و بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەڕۆشتن لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەی.

داڤید لیوز هاوینی ڕابردوو بە بڕی هەشت ملیۆن پاوەند لە چێڵیسیەوە ڕووی کردە ئارسیناڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button