ئه‌وروپا

پاریسیش هاتە ڕیزی یانە گەورەکانی ئەورووپاوە بۆ کڕینی سێریجینیۆ دیست

یاریگا- یانەی پاریس سانت ژێرمانیش هاتە ڕیزی یانە گەورەکانی ئەورووپاوە بۆ کڕینی سێریجینۆ دێست لە یانەی ئایاکس.

بە گوێرەی سەرچاوەی ESPNی وەرزشی، پی ئێس جی هاتۆتە پێشەوە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە لاوەکەی ئایاکس.

دێستی 19 ساڵی  بە ڕەگەز ئەمریکی، لە هۆڵەندا لە دایک بووە. پێشووتر ئامانجی بارسێلۆنا بووە و وەک شوێنگرەوەی دانی ئالڤیس تەماشا دەکرا. ئەم وەرزە لە لایەن هاندەرانی ئایاکسەوە وەک باشترین یاریزانی لاوی یانە هۆڵەندییەکە دەستنیشان کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button