ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیا

یوڤێنتوس کوڕی ئەستێرەی پێشووی یانەکەیان کردووەتە ئامانج

یاریگا
کارگێری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا ئامانجیەتی دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مارکوس تۆرام بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی بورووسیا مونشن گلادباخی ئەڵمانیا دەست پێ بکەن.

ماڵپەری فوتبۆل ئیتاڵیا بڵاویکردووە بە هۆی ئەو ئاستە باشەی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی پێشکەش کردووە، بەرگریکارە فەڕەنسی کوڕی لیلیان تورامی بەرگریکاری پێشووی خانمە پیرەکە، بووەتە ئامانجی یەکەمی ئەو یانەیە و دەیانوێت پاش کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەست پێ بکەن و ئامادەشن لە پێناو گواستنەوەی گۆڕینەوە لەگەڵ ئەو یانەیە بکەن.

تورام لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠١٩ پەیوەندی بە بورووسیا دۆرتمۆند کردووە و لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٣ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button