فه‌ره‌نسا

تورام: ئێمباپێ دەزانێت بۆچی نەچوومە پاریس سانجێرمان

یاریگا

مارکوس تورام، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا ئاشکرای دەکات کە هاوینی ڕابردوو کیلیان ئێمباپێ لە هۆکارەکانی پەیوەندی نەکردن بە یانەی پاریس سانجێرمان ئاگادار کردووەتەوە.

هێرشبەرەکەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ +canal هۆکاری رەتکردنەوەی ئۆفەری یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت

من هەرگیز گەرەنتی ئەوەم نەبوو ئایا دوای پەیوەندی کردنم بە یانە شازادەکە، چەند لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی دەکەم

مارکوس تورام لە بەشێکی دیکەی قسەکانی، باس لەوە دەکات کە ئێمباپێ لەم بڕیارەی ئاگادار کردووەتەوە

من پێش ئەوەی ئۆفەرەکەی ئینتەر میلان هەڵبژێرم، قسەم لەگەڵ ئێمباپێ هاوڕێم کرد و لەو بڕیارەم ئاگادار کردەوە

هێرشبەرە فەرەنسیەکە هاوینی رابردوو، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بورووسیا مونشن گلادباخی ئەڵمانیا، بڕیاریدا پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیاوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button