بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پی ئێس جی و ئینتەر ڕێککەوتوون لەسەر گواستنەوەی یەکجارەکی ئیکاردی بۆ پاریس

یاریگا- یانەی پاریس سانت جێرمان و ئینتەر میلان گەشتوونەتە ڕێککەوتن تا ماورۆ ئیکاردی بکەنە یاریزانی هەمیشەیی پی ئێس جی.

بە گوێرەی Sky Italy، یانە فەڕەنسیەکە ڕازی بووە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ وەک نرخی هێرشبەرەکە بداتە ئینتەر، ئەوە و لەگەڵ 7 ملیۆن گۆڕانکارییەکان.

هاوینی ڕابردوو، دوای وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی نیرازۆری لەلایەن ئەنتۆنیۆ کۆنتیەوە، یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بە شێوەی خواستن ڕووی کردە باخچەی شازادەکان. لەو ماوەیەدا لەگەڵ پاریس، لە کۆی 31 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان، توانیویەتی 20 گۆڵ تۆمار بکات.

ئەم وەرزە پاریس سان جێرمان وەک پاڵەوانی خولی فەڕەنسا ناسێنرا، ئەوەش دوای تەواونەکردنی خولەکە بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button