ئینگڵته‌را

برێندان ڕۆجەرز باس لە جەنگە تاقەتپڕوکێنەکەی خۆی دەکات لەگەڵ کۆرۆنا

یاریگا- برێندان ڕۆجەرزی ڕاهێنەری لیستەر سیتی باس لە وەختە پڕ لە ناڕەحەتیەکانی خۆی دەکات کاتێک دووچاری کۆرۆنا بووە.

ڕۆجەرز ۆ BBC وەرزشی دەڵێت: “هەر بە هەفتەیەک دوای ئەوەی خۆم و هاوژینەکەم تووشی ڤایرۆسەکە بووین، زۆر گرفتم بۆ دروست بوو. نە هەستی بۆنکردنم ما، نە تامکردن. هیچ هێزم تیا نەما. هاوژینەکەشم بە هەمان شێوەی من. ئەوەبوو پشکنینمان بۆ کرا و دەرکەوت کۆرۆنامان گرتووە. زۆر بە زەحمەت دەمتوانی ڕێ بکەم. ئەو حاڵەتەم، شاخی کیلیمانجارۆ (بەرزترین شاخی کیشوەری ئەفریقا)ی بیر دەخستە پێش چاوم، کە تا زیاتر بەرەو سەرەوە هەڵکشێیت، زیاتر تەنگەنەفەس دەبیت.”

“ڕێ کردن بۆ 10 یارد (تۆزێک زیاتر لە 9 مەتر) شتێکی زۆر جیاواز بوو هەستم پێ دەکرد. کە دەشچووم بۆ ڕاکردن، هیچ نەمدەتوانی ڕا بکەم. ئەوە بوو زۆر بێ هێز بووم. هیچ ئارەزووی خواردنم نەما. زۆر هەستی سەیرم بۆ دروست بوو کە بۆ ماوەی سێ هەفتە تامی هیچم نەدەکرد.”

خۆشبەختانە، دوای تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە تەندروستیە سەختە، ڕۆجەرز لە نەخۆشییەکە چاک بۆتەوە و باری تەندروستی جێگیرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button