ئیسپانیا

“سەرەکیی بوون لە ڕیاڵ، قورسترین پیشەی جیهانە!”

یاریگا- گۆڵپارێزێکی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێی وایە یاریکردن و سەرەکی بوون لەو یانەیە، قورسترین پیشەی جیهانە.

لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی، ئاندری لونینی گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید کە ئێستا بە خواستن نێردراوەتە دەرەوەی یانەکە، گوتی: “هەمیشە ڕەخنە بوونی هەیە، هەمیشە خەڵکانێکیش هەن وا هەست دەکەن ڕەخنەگرتن کاری ئەوانە. من هاوتیم و ڕاهێنەر و دەستەی ڕاهێنەرانم هەیە کە دەتوانن یارمەرتیم بدەن. هیوادارم تواناکانی خۆم بسەلمێنم تا زیدانی بانگهێشتی ڕیاڵم بکاتەوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی هەر لای ڕاهێنەرە. دەشزانم گۆڵپارێزێتی لە ڕیاڵ مەدرید قورسترین پیشەی دونیایە، بەڵام من بۆ خۆشم حەزم بە ئاڵەنگارییە.”

ئەو گۆڵپارێزە ئۆکرانییە ئێستا بە خواستن لە یانەی ئۆڤیدۆی پلە دووەکانئ ئیسپانیایە و تا کۆتای ئەم وەرزە لەوێ دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button