ئیسپانیا

ناچۆ: دەمویست ڕیاڵ جێ بهێڵم، بەڵام زیدان وای کرد بمێنمەوە

یاریگا- ناچۆ هێرناندیزی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید نزیک بووە یانەکەی جێ بهێڵێت بەڵام زینەدین زیدان وای کردووە لە قەڵای سپی بمێنێتەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی “ئاس”، ناچۆ دەڵێت: “هەمووان لە ڕیاڵ دەزانن زیدان چی پێشکەشی یانەکە کردوو. کەمن ئەو ڕاهێنەرانەی لە مێژووی ڕیاڵدا ئەو دەستکەوتانەی زیدانیان بەدەست هێنابێت. من وەک کەسیش، خۆشم دەوێت. لە ماوەی دوو ساڵدا نزیک بووم لەوەی لە یانەکە بڕۆم، بەڵام بەهۆی ئەو متمانەی بە توانانم هەیبوو، قایل بووم بە مانەوە.”

ناچۆ باسی لەوەش کرد کە هەر لە منداڵیەوە خەونی بەوەوە بینیوە لە ڕیاڵ مەدرید یاری بکات، وەک خۆی دەشڵێت: “هەرگیز پێشنینی ئەوەم نەدەکرد 16 نازناوی لەگەڵدا ببەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button