ئیتاڵیا

زڵاتان بە وێنەیەک سەرجەم پێشبینیەکانی ئاوەژوو کردەوە سەبارەت بە پێکانەکەی!

یاریگا- دوێنێ دووشەممە لە هەواڵێکی بەپەلەی حسێن یاسینی پەیامنێری بی ئین سپۆرتسدا وا بڵاو بوویەوە کە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە ڕاهێنانەکانی ئەی سی میلاندا بە سەختی تووشی پێکان هاتووە.

ئەو پەیامنێرە لە ناوەڕۆکی هەواڵەکەیدا زانیاری وای خستبووە ڕوو کە پێکانەکەی لە بەستەرەکانی پاژنەی پێیەتی و ڕەنگە سوڵتانی سویدی تا ماوەیەکی دوور لە یاریگاکانی دابڕێت، وە یانیش کۆتایی بە کاروانی وەرزشی ئەفسانە سویدیەکە بهێنێت، ئەوەش بەپێی بۆچوونە سەرەتاییەکان.

تۆزێک پێش ئێستا ئیبراهیمۆڤیچ، وێنەیەکی خۆی لە پێگە فەرمییەکانی ئینستاگرام و تویتەر بڵاو کردوەوە کە لەسەر ماتۆڕسکیلێکە. لە وێنەکەشدا هاکان چاڵهانئۆگلۆی توریکی و هاوتیمی لە ڕۆسۆنێری هەیە.

ئەگەرچی هێشتا ڕادەی مەترسی پێکانەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەم وێنەیەی زاڵاتان لەم کاتەدا، هەموو ئەو پێشبینیانە ئاوەژوو دەکاتەوە کە چاوەڕێی دوورکەوتنەوەیەکی زۆری لێ دەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button