ئه‌ڵمانیا

کڵۆپ ڕێسەکە لە ڕیاڵ و بارسا دەکاتەوە بە خوری و نزیکە لە ڕازیکردنی گۆڵکارێک

یاریگا- یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی بۆ پتەوکردنی هێڵی هێرشبەری، هەوڵە تاکەکەسیەکانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ رازی کردنی تیمۆ وێرنەر لە یانەی لایپزیگ، لە کاتێکدا هەردوو یانە گەورەکەی ئیسپانیا و ئەورووپا، ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا ئامانجیان گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بووە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرت بیڵدی ئەڵمانی کە لە ڕۆژنامە ئینگلیزیەکانەوە هەواڵەکەی گواستۆتۆتە، ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە بە ڤیدیۆ قسەی لەگەڵ وێنەر کردووە لە ماوەی ئەو چەند هەفتەی ڕابردوودا.

وێرنەر کە بەم دوایانە گرێبەستی لەگەڵ لایپزیگ تا هاوینی 2023 نوێ کردەوە، بەندێک لە گرێبەستەکەیدا هەیە بەوەی هەر یانەیەک بیەوێت گۆڵکارە ئەڵمانیەکە بگوازێتەوە، دەبێت بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات.

ئەو نرخەش ڕەنگە کەمتر بکرێتەوە بەوپێیەی چاوەڕوان دەکرێت گواستنەوەکانی هاوین کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنای پێوە دەرکەوێت و نرخەکان دابەزینی زۆر بە خۆوە ببینن. بەوەش کارەکە لەبەردەم لیڤەرپووڵ ئاسانتر دەبێت بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە 24 ساڵانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button