ئیتاڵیا

بە پەلە: ڕەنگە کۆتایی بە کاروانی وەرزشیی ئیبراهیمۆڤیچ بێت!

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا حوسەین یاسین، پەیامنێری بی ئین سپۆرتس لە ئیتاڵیاوە هەواڵی پێکانی زاڵاتانی ئیبراهیمۆڤیچی ڕاگەیاند.

ئەو پەیامنێرە لە تویتەری خۆیەوە نووسیویەتی: ئەمڕۆ ئیبراهیمۆڤیچ لە کاتی ڕاهێنانەکاندا تووشی پێکان بووە، قسە لەسەر پێکانەکەی ئەوەیە کە ڕەنگە تا ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکانی دوور بخاتەوە. چاوەڕێی پشکنینە پزیشکیەکان دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە ڕادەی مەترسی پێکانەکەی. هەندێک دەڵێن گوایە پێکانەکەی لە بەستەرەکانی پاژنەی پێی دروست بووە، ئەگەر ئەوە ڕاستبێت، کە هیواخوازین وا نەبێت، ئەوە واتا کۆتایی هاتن بە کاروانی وەرزشیی ئەفسانە سوویدییەکە.

یانەکانی ئیتاڵیا دەستیان کردۆتەوە بە ڕاهێنانەکان و هێشتاش دیار نییە کەی ئەو خولە بە فەرمی دەست پێدەکاتەوە دوای پەککەوتنی بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button