فه‌ره‌نسا

وادەی دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خولی فەڕەنسا دیاری کرا

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا وادەی دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خولی ئەو وڵاتەی دیاری کرد.

یەکێتیەکە وادەکەی خستۆتە 22 و 23ی مانگی ئابەوە کە تێیدا هەردوو خولی پلە یەک و پلە دووی فەڕەنسا دەست پێدەکەنەوە.

بەهۆی پەککەوتنی ئەم وەرزەی خولی ئەو وڵاتەوە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نەتوانرا یارییە ماوەکانی هەفتەکانی تر تەواو بکرێت، سەرەنجام پاریس سانت ژێرمان وەک پاڵەوان دەستنیشان کرا لەبەر جیاوازیی خاڵی زۆر لەگەڵ ڕیزبەندیی دووەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button