ئیتاڵیا

یاریزانێکی یوڤی: بۆنی جگەرەکەی ساری دوای خۆشۆردنیشم هەر پێمەوە دەمێنێت!

یاریگا- جیۆرجیۆ کیلینی بەرگریکاری ئیتاڵی و یانەی یوڤێنتوس، بە گێڕانەوەی بەشێک لە کتێبەکەی سەبارەت بە ژیاننامەی خۆی، چەند گوتەیەکی سەرنجڕاکێشی لە میدیاکاندا بڵاو بووەوە و ئەم جارە باس لە جگەرەکەی ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەر دەکات.

کیلینی دەڵێت گوایە ئۆفیسی سەرەکی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بە هیچ شێوەیەک بۆنی جگەرەی لێ نابڕێت، وە بەردەوام جگەرەی لە دەستدایە.

دەشڵێت: “هەرکاتێک بۆ هەر مەبەستێک بچم بۆ ژوورەکەی ساری، هێندە بۆنی جگەرەی لێ دێت، بە جلەکان و لەشی منیشەوە دەنووسێت و تەنانەت بە خۆشۆردنیشم لێم نابێتەوە.”

ساری و جگەرەکەی زۆر جار وەک دوانەیەکی لە یەک دانەبراو لە میدیاکاندا قسەی لەسەر کراوە و چەند جارێکیش لەو یانانەی راهێنەرایەتی کردوون، هەوڵی ئەوە دراوە لە جگەرکێشانی ناو یاریگای داببڕێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button