ئه‌وروپا

راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا تووشی نەخۆشی دڵ بووە

یاریگا
رۆناڵد کۆمان، راهێنەری هەڵبژاردەی دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە قەفەسەی سینگیدا هەستی بە ئازار کرد، یەکسەر گەیێندرایە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێری پزیشکاندایە.

راب جانسن بەرێوەبەری کارەکانی راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە رۆژنامەی NOSـی وڵاتەکەی گووت ” کومان ئەمڕۆ دوای لێخورینی بایسکل بۆ ماوەیەکی کەم لە سینگیدا هەستی بە ئازار کرد و دواتر یەکسەر گەیێندرایە نەخۆشخانە و دواتر پزیشکەکان رایانگەیاند کە لە دڵی تووشی کشە بووە و ئێستا لە ژێر چاودێریدایە و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی کەمدا تەندروستی بەرە و باش بوون بچێت ”.

لەلایەن خۆشیەوە بارتینای هاوژینی رۆنالد کومان هەواڵەکەی پشت راستکردەوە و رەتیشی کردەوە کە هاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button