ئه‌وروپائینگلتەرا

چێڵسی دەستبەرداری نگۆلۆ کانتێ دەبێت

یاریگا
نگۆلۆ کانتێ، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە هۆی نزم بونەوەی ئاستی کارگێری یانەکەی ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی زانیاری دەستکەوتووە
چەندین یانەی وەکو ریال مەدرید، یۆڤێنتوس و پاریس سانجێرمان لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانە لەندەنیەکە و کارگێری ئەوە یانەیەش بە هۆی دابەزینی ئاستی یاریزانەکەی، ئامادەن هاوینی داهاتوو بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.

کانتی لە هاوینی 2016 بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ لە لیستەر سیتیەوە گواسترایەوە چێڵسی و تاوەکو هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button