ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

یۆڤێنتوس بە هەر شێوەیەک بێت هێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمانی دەوێت

یاریگا
کارگێری یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا بە هەر شێوەیەک بێت دەیانەوێت مائوری ئیکاردی هێرشبەری کاتی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا بگوازنەوە ریزەکانیان.

ماڵپەری کالچۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووە خانمە پیرەکە چاوەڕێ چارەنوسی گۆڵکارە یارجێنتیناییەکە دەکات، ئەو یاریزانە بە خواستن لە فەڕەنسایە و ئەستەمە شازادەکان ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی بکەنەوە هەمیشەیی بەرامبەر بە 70 ملیۆن یۆرۆ، بۆیە هیچ چارەیەکی نیە بێجگە لە گەڕانەوە بۆ ئینتەر میلان، ئەو کاتیش پێشبینی دەکرێت کە ئەو یانەیە بە هۆی کێشەکانی لەگەڵ راهێنەرەکەیان بەرێ بکەن.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە دەرفەتێکی باشە بۆ خانمە پیرەکە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام کێشەکە ئەوەیە داوای پارەیەکی زۆر دەکەن، بۆیە ئامادەن لە پێناو کەم کردنەوەی ئەوە پارەیە کوادرادۆ پێشکەش بە ئازۆری بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button