ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بارسێلۆنا ئامادەیە دەستبەرداری دێمبێلێ ببێت

یاریگا
ئۆسمان دێمبێلێ، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەرکاتێک گرێبەستێکی بە دڵی بەرپرسانی یانەکەی پێ بگات ئەو کات دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، کارگێری بلاوگرانا ئامادەن دەستبەرداری هێرشبەری فەڕەنسی یانەکەیان بن، بەڵام بەم مەرجەی ئەو یانەیەی هەوڵی گواستنەوەی بۆ بدات، پێویستە ئەو پارەیەی کە داوای دەکەن پێشکەشیان بکرێت، لە بەرامبەردا ئەوان دەستبەرداری یاریزانەکەیان نابن و لەگەڵی بەردەوام دەبن، چونکە بەشێک لە ئەندامانی کارگێری ئەو یانەیە لەو بڕوایەدان ئەو یاریزانە دوای چاکبونەوەی دەتوانێت هاوکارێکی باش بێت لە پێکهاتەی تیپەکەیان.

ئۆسمان لەوەتەی پەیوەندی بە بارساوە کردووە بەردەوام بە هۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە و بە گشتیش 63 یاریی ئەو یانەیەی لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button