ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

” ئێمە رێز لە بڕیاری یاریزانەکانمان دەگرین ”

یاریگا-
جادۆن سانچۆ، یەکێکە لەو یاریزانانەی کە چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو کڕیارێکی زۆری هەبێت و بەرپرسانی ئەو یانەیەش ئامادەن دەستبەرداری ببن.

یواکیم واتسکێ سەرۆکی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی وڵاتەکەی گوتووە، ئێمە ئاگاداری ئەوەین کەوا چەندین یانە لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو ناوەڕاستکارەکەمان بگوازنەوە، ئێمەش هەمیشە رێزمان لە خواستی یاریزانەکانمان گرتووە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین لەو نرخەی کە داوا دەکەین بۆ فرۆشتنی یاریزانەکانمان کەمی بکەینەوە، بۆیە هەر یانەیەک یاریزانەکەی ئێمەی دەوێت، دەتوانن بە پێشکەش کردنی ئەو پارەیەی داوای دەکەین ببن بە خاوەنی ئەو یاریزانە.

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند یەکێکە لەو یانانەی ماوەیەکە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو سانچۆ بگوازنەوە یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button