خوله‌کانی دیکە

فالكاو باشترین لە نێوان میسی و ڕۆنالدۆ دیاریدەكات

یاریگا: ڕادامێل فالكاو ئەستێرەی یانەی گالاتەسەرای توركی دووپاتیكردەوە كە ڕێزێكی گەورەی بۆ هەردوو ئەستێرە دیارەكەی تۆپی پێی ئێستا لیۆنێل میسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەیە.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا یاریزانە كۆڵۆمبیەكە ووتی: میسی و ڕۆناڵدۆ هەردووكیان جیاوازن لەوی تریان ئاستی بەرز پێشكەش دەكەن لەماوەی 14 بۆ 15 ساڵە هەوڵ دەدەن هەموو شت ببەنەوە هەردووكیان شایستەی نازناوی باشترینن.

هەروەها ووتیشی: خەونم ئەوەیە بتوانم لە مۆندیالی 2022 بەشداری بكەم و لێرە لە گالاتەسەرای بەردەوام بم لە یاریكردن.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەوەی لە توانامدا بێت دەیكەم لە داهاتوودا هەموو وەرزێك جیاوازە لەوی تر چاوەڕێ دەكەین بزانین چی دەبێت جامی جیهانی.

فالكاو لە ناوەڕاستی ئەم وەرزەدا لە مۆناكۆوە پەیوەندی بە گالاتەسەرایەوە كرد و لە كۆی بەشداریكردنی 20 یاری توانیویەتی 10گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button