ئینگڵته‌را

سکای سپۆرتس ئامانجی یەکەمی مۆرینهۆ ئاشکرا دەکات لە گواستنەوەکانی هاوینەدا

یاریگا- ئەگەرچی یارییەکانی سەرجەم خولە بەهێزەکانی ئەرووپا بەهۆی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە ڕاگیراون، جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری تۆتنهام بیری لە پتەوکردنی ڕیزەکانی سپێرسە لە دوای ئاساییبوونەوەی ڕەوشەکە.

سکای سپۆرتس زانیویەتی کە، ستیڤ هێچنەری دۆزەرەوی یاریزانان بۆ تۆتنهام، بە ڕادەیەکی زۆر بایەخ دەداتە تواناکانی جێفری کۆندۆگبیی فەڕەنسیی لە یانەی ڤالێنسیا، بەوەش مۆرینهۆ دەتوانێت پتر هێڵەکانی بەرگریی یانەکەی تۆمار بکات بە هێنانی ئەو یاریزانە ناوەڕاستکاری بەرگرییە.

سەرچاوەکە زانیویشیەتی، ئەو خواستە زۆرەی سپێرس بۆ کۆندۆگبیا تازە نییە، بەڵکوو هەر دوابەدوای ڕۆشتنی موسا دیمبڵی لە ساڵی 2017 نیازیان هەبووە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

یاریزانە تەمەن 27 ساڵانەکە، ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ شەمشەمەکوێرەکاندا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە، کاتێک بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە ئینتەر میلانەوە گواستیانەوە بۆ ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button