ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سەرۆکی ریال مەدرید تووشی کۆرۆنا بووە

یاریگا
سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاوییان کردووە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید کەرەنتینە دەکرێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە لە رۆژانی رابردوو جێگری سەرۆکی یانەی فلامینگۆی بەڕازیل کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی مێرنگی هەبووە و بەم هۆیەوە چاوەڕێ دەکرێت ئەویش تووشی ڤایرۆسەکە بوو بێت و بەم هۆیەوە بۆ ماوەیەک کەرەنتین دەکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە بێجگە لە پێرێز، ئەندامەکەی یانە بەڕازیلیەکە لە گەشتەکەی بۆ ئیسپانیا لەگەڵ ئێریک ئابیدال بەرێوەبەری وەرزشی بارسێلۆناش کۆبووەتەوە و بریارە ئەویش کەرەنتین بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button