ئه‌وروپائینگڵته‌را

فەرمی: لاپۆرتێ سێ هەفتە دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
ئێمریک لاپۆرتێ، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەڕا بە هۆی پێکان سێ هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانە ئینگلیزیەکە بڵاویکردەوە بەرگریکاری یانەکەیان لە یاری رابردوو بەرامبەر ریال مەدرید لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە ماسولکەکانی رانیدا هەستی بە ئازار کرد و بە ناچاری یاریگای جێهێشت، ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکیەکان دەریانخستووە ئەو یاریزانە سێ هەفتەی پێویستە بۆ چاکبونەوە.

لاپۆرتێ لە کاتێکدا تووشی ئەو پێکانە بوو، ماوەیەک بوو هەر بەم هۆیەوە لە یاریگاکان دوورکەوتبوو و لە یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید گەڕابووەوە.

Back to top button