یاریگا

لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی ناپۆلی بڵاوکرایەوە

یاریگا
گێنارۆ گاتوزۆ، راهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا ناوی ئەو یاریزانەی بڵاوکردەوە کە بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا بانگهێشت کراون.

تویتەری فەرمی یانەکەی باشووری ئیتاڵیا ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری یانەکەیان بۆ یاری شەوی داهاتوو بەرامبەر بلاوگرانا بانگهێشت کراون و چوار یاریزانی پێکهاتەی سەرەکی خالیدۆ کۆلیبالی، فەوزی غولام، لیۆرینتی و مالکۆی بە هۆی پێکانەوە بەشداری ناکەن.

ناپۆلی لە کاتێکدا لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ میوانداری بارسێلۆنا دەکات، ئەو دوو یانەیە جاری یەکەمە لە یارییەکی فەرمی رووبەڕوو دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button