ئیتاڵیا

دی لیخت: پێشتر وەک یاریساز یاریم دەکرد!

یاریگا- ماتیاس دی لیخت بەرگریکاری هۆڵەندی لە یانەی یوڤێنتوس، ئەوە دەدرکێنێت کە پێشتر لە پێگەیەکی جیاوازتری یاریگا یاری کردووە.

دی لیخت کە بۆ پێگەی فەرمیی یوفا لێدوانی داوە، دەڵێت: “تا سەرووی تەمەنی 15 ساڵییم، وەکوو یاریساز یاریم دەکرد. لە ناوەڕاست زۆر یاریم کردووە، گۆڵیشم تۆمار دەکرد و پاسی گۆڵیشم هەبوو. بەڵام دواتر پێیان وتم کە بۆ ژیانی پیشەگەرێتی خۆم وا باشترە وەک بەرگریکار یاری بکەم. سەرەتا بیرم دەکردەوە و دەمگوت حەزم لێ نیە لە هێڵی بەرگری یاری بکەم. بەڵام ئێستا بۆم دەرکەوتووە یاریکردن لە ناوەڕاست، یارمەتیدەرم بووە. بۆیە دڵخۆشم بەم گەشەکردنەم.”

شەوی داهاتوو یوڤێنتوس ڕووبەڕووی یانەی لیۆن دەبێتەوە لە یاریی کەمەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ. لەو بارەیەشەوە دی لیخت دەڵێت: “زۆر باش شارەزایانم دوو هاوڕێم لە هەڵبژاردەی هۆڵەنداش لەوێ یاری دەکەن، مێمفس دیپای و کێنی تیتی.”

بابەتی زیاتر

Back to top button