ئه‌وروپا

سەرۆکی لیۆن: یەک هەنگاو لە گواستنەوەی ڕۆناڵدۆوە دوور بووین

یاریگا- سەرۆکی یانەی لیۆنی فەڕەنسی باس لەوە دەکات لە سەردەمێکدا یانەکەی زۆر نزیک بووە لە گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

جان مایکڵ ئاولاس، سەرۆکی یانە فەڕەنسیەکە بە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گوت: “تەنها یەک هەنگاو لە گواستنەوەی ڕۆناڵدۆوە دوور بووم، ئەو کات تەمەنی 15 بۆ 16 ساڵانێک بوو لە پورتوگال پێش ئەوەی بچێتە مانچستەر یونایتد. هەر ئەوکات یاریزانێکی ئاست بەرز بوو.”

کاروانی پیشەگەرێتی دۆن لە سپۆرتینگی وڵاتەکەیەوە بوو پێش ئەوەی ڕووی کردە مانچستەر و پاشان ریاڵ مەدرید. ساڵی 2018 بێرنابیۆی بەرەو یوڤێنتوس بە جێ هێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button