ئه‌وروپا

لاكازێت: پێویستە لە یاری گەڕانەوە سەركەوتن بەدەستبهێنین

یاریگا: ئەلیكساندەر لاكازێت، یاریزانی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی باس لە بردنەوەكەیان دەكات بەرامبەر ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی.

ئەرسیناڵ توانی بە تاكە گۆڵێكی لاكازێت یاریەكە لە ئۆڵۆمپیاكۆس بباتەوە كە لە خولەكی 81 تۆماریكرد.

لە دوای یاریەكە لاكازێت ووتی: شایستەی بردنەوە بووین ئەمڕۆ، دەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربكەین، بەڵام ئاواش ئەنجامێكی باش بوو.

هەروەها ووتیشی: هەلی گۆڵكردنی زیاترمان بۆ درووست بوو، بەڵام بێگومان ناتوانی هەموویان گۆڵ تۆمار بكەیت، ئەوە تۆپی پێیە.

لە كۆتایشدا ووتی: پێویستە ئاگادار بین ئەوان یانەیەكی ڕێكخراون، لە توانایاندا هەیە بگەڕێنەوە دەبێت لە یاری گەڕانەوە زوو ئەنجامەكە یەكلابكەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button