ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

کیلینی گرێبەستەکەی نوێدەکرێتەوە

یاریگا
جیۆرجۆ کیلینی، بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی یۆڤێنتۆس بۆ ماوەی یەک وەرزی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێدەکرێتەوە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە کە بەرگریکاری خانمە پیرەکە پاش ئەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ بە هۆی پێکان لە یاریگاکان دوور کەوتەوە، لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر برێشا گەڕایەوە و بەشداری یارییەکەی کرد و بریاروایە لە ماوەیەکی نزیکدا گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە نوێ بکرێتەوە.

کیلینی 35 ساڵ گرێبەستەکەی هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021 لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button