ئینگلتەرا

ئارسیناڵ گەشتە ژمارەیەکی تایبەتی لیڤەرپووڵ بۆ ساڵی 2020

یاریگا- دوای چوار یەکسانبوونی لە دوای یەک، دوا جار ئارسیناڵ بە بردنەوە شاد بوویەوە.

گەنەرز توانی لە هەفتەی 26 خولەکەدا بە چوار گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە نیوکاسڵی میوان بهێنێت، بەوەش خۆی هاوتا بکاتەوە لەگەڵ لیپلڤەرپووڵی پێشەنگ کە لەوەتەی دەستپێکی ساڵی 2020 هیچ دۆڕاندنێکی نەبێت.

وە نەبێت ئەو ژمارەیە مایەی دڵخۆشییەکی گەورەبێت بۆ مایکڵ ئارتێتا و کوڕانی لەندەن، بەوپێیەی لە شەش یاریی ساڵەکەدا تەنها یەک یارییان بردۆتەوە و پێنج جار یەکسان بوونە. لە ئێستادا بە 34 خاڵەوە لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button