ئینگڵته‌را

یاریی نێوان تۆتنهام و ئەستۆن ڤێلا ڕیکۆردێکی نوێی تۆمار کرد

یاریگا- لە یاریی نێوان تۆتنهام و ئەستۆن ڤیلا کە تۆزێک پێش ئێستا کۆتایی هات، ڕیکۆردێکی نوێی هێرشبەریی ئەم وەرزەی تۆمار کرد.

لەو یارییە ئاگرینەدا کە سپێرس لە کۆتا خولەکەکاندا لە ڕێگەی سۆن هیونگ مینەوە بردنەوەی تۆمار کرد، 41 لێدان هەبوو بەرەو گۆڵی یەکتر، کە ئەوەش ژمارەی پێوانەییە لە 2020 دا.

یارییەکە 3-2 لە بەرژەوەندی کوڕانی جۆزێ مۆرینهۆدا کۆتایی هات و سۆن وەک فریادڕەس دەرکەوت کاتێک لە کۆتا چرکەکاندا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمار کرد. بردنەوەکە سپێرسی گەیاندە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیی لە دوای هەفتەی 26ی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button