ئیتاڵیا

ڕاستیی دەنگۆی ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ لە یوڤی لە زاری بەرپرسێکی یانەکەوە

یاریگا- دەنگۆی ڕۆشتنی کریستیانۆ  ڕۆناڵدۆ لە یوڤێنتوس لە کۆتایی وەرز، ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیای بە خۆوە سەرقاڵ کردووە و بەرپرسێکی یانەکەش وەڵامی کۆتایی خستە ڕوو.

فابیۆ باراچی، بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە بە تۆڕی هەواڵی Rai Sportی ڕاگەیاند: “بەبێ هیچ گومانێک، وەرزی داهاتوو ڕۆناڵدۆ لەگەڵمان دەمێنێتەوە و ناڕوات، لەو بارەیەوە دڵنیاییتان دەدەمێ. ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی گەورەی ئێمەیە و ئەوەی ئێوە دەیبیستن گوایە دەڕوات، بە هیچ شێوەیەک وا نییە.”

ئەم وەڵامانەی باراچی لە کاتێکدایە لە هەفتەکانی ڕابردوودا هەواڵی ڕۆشتنی دۆن ڕۆناڵدۆ بە شێوەیەکی بەرچاو لە میدیای ئیتاڵیدا بڵاو دەکرایەوە ئەگەر هاتوو ئەم وەرزە یوڤی چامپیۆنزلیگ بەدەست نەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button