ئینگلتەرا

مۆرینهۆ: ئەگەر ڕاهێنەرایەتیکردنی تۆتنهام قورس نەبوایە، بە من نەدەسپێردرا!

یاریگا- لە نوێترین لێدوانیدا جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری تۆتنهام دووپاتی دەکاتەوە کە لەگەڵ یانەکەیدا ئاسوودەیە.

ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە بە سکای سپۆرتسی گوت: “بە پێچەوانەی هەندێک خەڵکەوە کە تەنها دەیانەوێت ناویان لە هەواڵەکاندا هەبێت، شتانێک دەڵێن کە ڕاست نییە، من زۆر دڵخۆشم لەگەڵ تۆتنهام. کارەکەم قورسە؟ بەڵێ، بێ گومان. چونکە ئەگەر قورس نەبوایە، ئەوا بۆ من نەدەبوو.”

“سپێشەڵ وەن” مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو جێگەی ماوریسیۆ پۆچێتنۆی گرتەوە و لە ئێستادا سپێرس لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگەوەن. بە بردنەوەی یاریی داهاتووشیان، خۆیان دەگەیەننە پێنجەم و جەنگی گەشتن بە چامپیۆنزلیگ دەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button