ئه‌وروپا

جگە لە زلاتان ئەو یاریزانانەی درێسی دوو میلانەكەیان پۆشیووە

یاریگا: زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یەكەم و كۆتا یاریزان نیە كە درێسی هەردوو یانەكەی میلان ئەیسی میلان و ئینتەر میلانی پۆشی بێت.

دوای تەواو بوونی گرێبەستەكەی لەگەڵ لۆس ئەنجلۆس گالاكسی بە گرێبەستێكی سەربەخۆ هاتەوە میلان.

زلاتان لەگەڵ ئینتەر میلان 117 یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی 66 گۆڵ تۆمار بكات و 29 گۆڵیش درووست بكات ، هەروەها لەگەل ئەیسی میلان 90 یاری ئەنجامداوە و 58 گۆڵی تۆمار كردووە و 24 گۆڵیشی درووست كردووە.

ئەو ئەستێرانەی درێسی هەردوو میلانەكەیان پۆشیوە:

– ڕۆناڵدۆی دیاردە
– ئەندریا پێرلۆ
– ڕۆبێرتۆ باجیۆ
– كریستیان ڤێری
– ماریۆ بالۆتێلی
– ئەنتۆنیۆ كاسانۆ
– كلارنس سیدۆرف

وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە دێربی توڕە لە نێوان ئەیسی میلان ئینتەر میلان بەڕێوە بچێت كاتژمێر 10:45 بە كاتی كوردستان لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 23ی خولی ئیتاڵی.

Back to top button