ئیسپانیا

بریکارەکەی: گاریس بەیڵ لانی کەم تا دوو ساڵیتر لە ڕیاڵ دەمێنێتەوە

یاریگا- وا دیارە دوایین لێدوان لە بارەی مانەوەی گاریس بەیڵ لە ڕیاڵ مەدرید، کۆتایی دەهێنێت بە زۆرێک لەو دەنگۆیانەی ماوەیەکە باس لە ڕۆشتنی ناوبراو دەکەن لە یانەکە.

لەو بارەیەوە جۆناسان بارنێتی بریکاری یاریزانە وێڵزیەکر بە سەرچاوەی کواترۆی ئیسپانی ڕایگەیاند: “بەیڵ، لانی کەم بۆ دوو ساڵیتر لە ڕیاڵ دەمێنێتەوە، بۆیە هیچ شتێک لە ئێستادا مایەی نیگەرانیی نییە. ئەوە خەڵکانیترە بەم بابەتەوە شڵەژاون. پێم وابێت زیدان و گاریس بەیڵ پەیوەندیەکی زۆر باشیان لە نێواندا هەیە.”

لە ماوەی ڕابردوودا لە چەند یارییەکدا هاندەرانی ڕیاڵ هاواری ناڕەزایەتیان لە دژی ئەو یاریزانە دەکرد بە هۆی دابەزینی ئاستی لە نێو یاریگا و ڕەفتارەکانی دەرەوەی یاریگاش، ئەوەش هێندەیتر پرسی ڕۆشتنی بەیڵی لە مەدرید گەرمتر دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button