ئه‌وروپائیسپانیا

تۆنی کرووس باسی وادەی وازهێنانی خۆی لە ریاڵ و لە تۆپی پێش دەکات

یاریگا- تۆنی کرووسی ئەڵمانی باس لە کۆتایی کاروانی وەرزشی خۆی دەکات لە ڕیاڵ مەدرید و بە شێوەیەکی یەکجارەکی لە تۆپی پێش.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕاستکارەکەی مێرەنگی سەبارەت بەو بابەتە گوتی: “من لەو یاریزانانە نیم تا تەمەنی 38 ساڵیم تۆپی پێ ئەنجام بدەم. گرێبەستەکەم لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت و دوای ئەوەی هیچ بۆندێکیتری درێژخایەن واژۆ ناکەم. ئەو کاتە تەمەنم دەبێتە 33 ساڵ و کاتێکی گونجاوە خۆم بە گرێبەستی درێژخایەنەوە پەیوەست نەکەم، چونکە ئیتر لە چرکەساتی وازهێنانی یەکجارەکیی نزیک دەبمەوە.”

یاریسازە ئەڵمانییەکە ساڵی 2014 لە بایەرن میونخەوە پەیوەندی کرد بە شاهانەکانەوە و توانیویەتی لەگەڵیاندا جارێک خولی ئیسپانی و سێ جاریش چامپیۆنزلیگ بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button