ئیسپانیا

ئەبیداڵ ناوی ئۆبامیانگی فەرامۆش نەکرد بۆ گواستنەوەی هێرشبەری ژمارە “9” لە هاوین

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا عەوداڵی کڕینی هێرشبەری ژمارەی “9”یـە، بە تایبەت دوای پێکانەکەی قورسەکەی لویس سوارێز و دروستبوونی کەلێن لەو پێگەیەی یانەکە.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ئێریک ئەبیداڵی بەڕێوبەری وەرزشیی بارسا سەرنجی خۆی لە بارەی نیازەکانیان بۆ گواستەوەکانی هاوین خستە روو، هاوکات ناوی ئێمریک ئۆبامیانگی هێرشبەری ئارسیناڵیشی لە نێو خواستەکانیان دوور نەخستەوە، وتی: “شتێکی پێویستیە کە هێرشبەری ژمارە “9” لە هاوین دەبێت، بێت. ئێمە دەزانین لویس سوارێز بە بەهێزی دەگەڕێتەوە، بەڵام هەر دەبێت هێرشبەرێکی ئاست بەرز بکڕین. جارێ نازانین هێرشبەرێکی لاو دەبێت یاخود بە ئەزموون، تەنها سەیری بەهرە و خۆگونجاندنیان دەکەین. دەبێت ئەوەمان بیر بێت، پێشتر هەندێک یارزیانی ئاست بەرز هاتوونەتە یانەکە، بەڵام  بە باشی بەگونجاون لەگەڵ دۆخەکە.

پرسیاری لێ کرا سەبارەت بە ئۆبامیانگ، لە وەڵامدا گوتی: “ئەو یاریزانێکی گرنگە و، بۆ یانەکەشی یەکلاکەرەوەیە. شتێکی بەسوود دەبێت ئەم جۆرە لە یاریزان بهێنین کە لە بازاڕەکانی گواستنەوەدا هەبن، ئەوەش یارمەتیدەرت دەبێت.”

هێرشبەرە گابۆنییەکە ئەم هاوینە تەمەنی دەبێتە 31 ساڵ. ئەگەرچی ڕایگەیاندووە لەگەڵ تۆپچییەکان ئاسوودەیە، بەڵام ڕەنگە دوا جار ئۆفەرەکانی بلاوگرانا بەرەو کامپ نوی بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button