ئاسیائه‌وروپائیتاڵیا

دوو هاندەری کۆریایی بەهۆی یاری نەکردنی ڕۆناڵدۆوە قەرەبووی ماددی کرانەوە

یاریگا- دوو هاندەر، کە خەڵکی کۆریای باشوورن، قەرەبووی دارایی دەکرێنەوە دوای ئەوەی بینیان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاری ناکات بۆ ئەو یارییەی ئەو دوو هاندەرە بلیتی یارییەکەیان کڕی بوو.

دادگادی کۆریا داوای لە ڕێکخەرانی یاری نێوان یوڤێنتوس و ئەستێرەکانی خولی کۆریا کە مانگی 7ی ساڵی ڕابردوو ساز کرا و، بە هاندەران وا ڕاگەیەندرابوو ئەفسانە پورتوگالییەکە یاری دەکات، لانی کەم 45 خولەک، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا. بۆیە لە ئێستادا زۆربەی میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردۆتەوە، دادگای کۆریا ڕێکخەرانی ئەو یارییە ناچار دەکات بە بژاردنی بڕی 240 پاوەند لە بەرژەوەندی ئەو دوو هاندەرە بەهۆی چەشتنی “ناڕەحەتی دەروونییەوە”.

کیم مین کی، پارێزەری ئەو دوو هاندەرە، بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، کە 87 سکاڵاکاریتر بۆ هەمان یاری داواکاری پێشکەش دەکەن، بەوپێیەی ڕێکخەرانی یارییەکە ناوی ڕۆناڵدۆیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار هێناوە، بۆ ئەو یارییەی کە لە کەمتر تەنها 3 خولەکدا، 63,000 بلیت فرۆشرا و لە یاریگاش نەیانبینی ئەستێرە دڵخوازەکەیان بهێنرێتە یاریگاوە.

ئەوە، بوو بەهۆی تووڕەبوونی هاندەران و بە وتنی ناوی لیۆنێل مێسی ڕکابەری، پەستبوونی خۆیانیان دەربڕی.

بابەتی زیاتر

Back to top button