فه‌ره‌نسا

فەرمی: نێیمار بەرامبەر نانت بانگهێشت نەکرا

یاریگا- یانەی پاریس سانت ژێرمان بە فەرمی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریەکەیان بەرامبەر نانت ڕاگەیاند و ناوی نێیمار دا سیلڤای تێدا نییە.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە شەممەی بووری بەرامبەر مونپیلیە دووچاری پێکان هات، لەو یارییەی تێدا پاریسییەکان بە پێنج گۆڵی خاوێن براوە بوون، کە دواتر یانەکە ڕایگەیاند نێیمار پێکانی تووش بووە.

ئەگەرچی هەواڵی جۆراوجۆر لەبارەی دوورکەوتنەوەکەیەوە بڵاو کراوەتەوە، لێ هێشتا پی ئێس جی هیچی بە فەرمی ڕانەگەیاندووە بۆ پشتڕاستکردنەوە یاخود بە درۆ خستنەوەی دەنگۆیەکان. تۆزێک پێش ئێستا لە پێگەی فەرمی یانەکە لیستی یاریزانەکانی بۆ یاری شەوی داهاتوویان بڵاوکردەوە کە لە میانی هەفتەی 23ی خەکە دەبنە میوانی نانت.

– ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان

بابەتی زیاتر

Back to top button