ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ: هەرگیز میلانم جێنەهشتووە

یاریگا- لە یاری شەوی ڕابردووی یانەکەیدا بەرامبەر تۆرینۆ لە میانی جامی ئیتاڵیا، زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە گێمی زیادکراوی یارییەکەدا گۆڵی تۆمار کرد و ئەمڕۆ لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام و تویتەر پەیامێکی کورتی نووسی.

زاڵاتان کە لە گالاکسی ئەمریکیەوە بە خۆڕایی گەڕایەوە ئەی سی میلانی یانەی پێشووی، لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی: “من هەرگیز میلانم جێنەهێشتووە”. ئەستێرە سویدیەکە لە زۆر بۆنەدا ڕۆسۆنێری بە ماڵی دووەمی خۆی زانیوە و هەمیشە هەستی خۆی بۆ ئەو یانەیە دەربڕیوە ئەگەرچی پێش و دوای جێهێشتنیشی لە چەندین یانەی بەناوبانگدا یاری کردووە.

میلان بەو بردنەوەیە 4-2 لەسەر پشتی تۆرینۆ توانی خۆی بگەیەنێتە یاری پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی یوڤێنتوس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button