ئه‌مریکائه‌وروپائینگڵته‌را

فەرمی: فێرناندینهۆ گرێبەستەکەی نوێکرایەوە

یاریگا
فێرناندینهۆ، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵاند گرێبەستەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە نوێکرایەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر سیتی بڵاویکردەوە لەسەر داوای پێپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی یانەکەیان گرێبەستی یاریزانە بەڕازیلیەکە بۆ ماوەی یەک وەرزی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو نوێکرایەوە.

فێرناندینهۆ لە ساڵی 2013ـەوە لە ریزەکانی مان سیتی یاری دەکات و لەو ماوەیە لەگەڵ یانەکەی لە تەواوی خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری 299 یاریکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button