ئیسپانیا

لە چوار ساڵدا ڕیاڵ لە چوار بەڕازیلیدا 170 ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە

یاریگا- بە گواستنەوەی خیسۆس ڕێنیێری لاو بۆ ڕیزەکانی، ڕیاڵ مەدرید بڕەپارەیەکی بەرچاوی لە بەهرەدارەکانی دەرەوەی کیشوەرەکەیدا خەرج کردووە، ئەوەش لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردووی لە دوای یەک.

ڕینیێر کە میدیا جیاوازەکان باس لەوە دەکەن بەهاکەی بە 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانە شانەکە یەکلایی بۆتەوە، دەبێتە سێیەم لاوی بەهرەداری خوار تەمەن 20 ساڵی بەڕازیلی لە خولی وڵاتەکەیەوە بگوازرێتەوە بۆ قەڵای سپی لەوەتەی ساڵی 2017، لە دوای هەریەکە لە هاونیشتیمانییەکانی; ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕۆدریگۆ. بەمەش بەهای هەرسێکیان 120 ملیۆن یۆرۆ لەسەر مێرەنگی کەوتووە. ساڵی 2019یش مەدرید بە 50 ملیۆن یۆرۆ توانی ئیدێر میلیتاوی بەڕازلیلی لە پۆرتۆوە پەلکێشی پایتەختی ئیسپانیا بکات، بەڵام ئەم بەرگریکارەکە تەمەنی 21 ساڵ بوو.

هەنگاوەکانی کڕینی چوار بەڕازیلی لە چوار ساڵی دوابەدوای یەکدا، بە سەرجەمی بەهاکانیانەوە، بەم شێوەیە:

– 23ی مانگی 5ی 2017، ڤینیسۆس جونیۆری بە 45 ملیۆن یۆرۆ کڕی

– 15ی مانگی 2018, ڕۆدریگۆی بە 45 ملیۆن یۆرۆ کڕی

– 14ی مانگی 3ی 2019, ئیدێر میلیتاوی لە پۆرتۆ کڕی بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ

– 20ی مانگی 1ی 2020، ڕێنیێر خیسۆسی بە 30 ملیۆن یۆرۆ کڕی

بەوە دەردەکەوێت بەهای سەرجەمی بەهای ئەو چوار یاریزانە دەکاتە 170 ملیۆن یۆرۆ.

هەر لە پێکهاتەکەی زینەدین زیداندا، دووانەی سەرەکی مارسێلۆ و کاسیمێرۆ بوونیان هەیە، کە لە پایە گرنگەکانی ڕیاڵن و ئەوەی یەکەمیان کاپتنی دووەمی یانەکەیە لە دوای سێرجیۆ ڕامۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button