ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا هێرشبەرێکی ئەڵمانی کردووەتە ئامانج

یاریگا
دوای پێکانە درێژەکەی لویس سوارێز هێرشبەری ئۆروگوایی یانەی بارسێلۆنا، بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت هێرشبەرێک بۆ شوێن گرەوەی گۆڵکارەکەیان بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە بلاوگرانا نایەوێت ئەم زستانە پارەیەکی زۆر بۆ کرینی یاریزانان خەرخ بکات، لە هەمان کاتدا ئەوان ناچارن بیر لە گواستنەوەی هێرشبەرێ بکەنەوە و تیمۆ وێرنەر گۆڵکارە لاوەکەی لایپزیگی ئەڵمانیا بەم دواییە بووەتە ئامانجیان، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە 60 ملیۆن یۆرۆیە و ئەمەش پارەیەکی زۆرە بۆ بارسا.

سەرچاوەکە ئەوەشی باس کردووە کەتەلۆنیەکان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێکردووە و ئامادەن 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی وێرنەر خەرج بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button