ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

یانەیەکی ئینگلیزی چاوی لە گەڕاندنەوەی وێرنەرە بۆ پریمەرلیگ

یاریگا –

تیمۆ وێرنەر جارێکیتر لەلایەن یانەیەکی ئینگلیزیەوە چاودێری دەکرێت، بەبێ ئەوەی هیچ گفتوگۆ و پەیوەندییەکی فەرمی لەو بارەیەوە ئەنجام درابێت.

سکای سپۆرتس بڵاوی کردووەتەوە کە یانەی مانچستەر یونایتد چاودێری هێرشبەرەکەی لایپزیگ دەکەن کە لە ئێستادا لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکەدا بەشێوەی سەرەکیی پشتی پێ نابەسترێت.

وێرنەر لە هاوینی 2020 بە بڕی زیاتر لە 47 ملیۆن پاوەند ڕووی کردە چێڵسی  بۆ ماوەی پێنج ساڵ، پاش ئەوەی نەیتوانی زیاتر له کەشوهەوای ئینگلیزیدا خۆی بگونجێنێت، لە هاوینی 2022 بە بڕی کەمتر لە 26 ملیۆن پاوەند گەڕایەوە لایپزیگ.

سکای سپۆرتس ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە تا ئەم ساتە لەلایەنی مانچستەرەوە هیچ دەستپێشخەرییەکی فەرمی نەخراوەتە ڕوو. یاریزانەکەیش رەنگە بە گەڕانەوەی بۆ کەشوهەوای پریمەرلیگ دوودڵ بێت بەهۆی ئەو ئەزموونەی لەگەڵ چێڵسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button