ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر نزیکە لە یەکلایی کردنەوەی هێنانی ڤیکتۆر مۆیزس

یاریگا- یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نزیکە لە گواستنەوەی ڤیکتۆر مۆیزس لە فەنەرباهچەی تورکیەوە بۆ یانەکەیان.

یاریزانە نەیجیریەکە کە بە خواستن لە چێڵسیەوە ڕووی کردۆتە تورکیا، گواستنەوەشی بۆ ڕیزەکانی نێرازۆری هەر بە خواستن دەبێت بەڵام لەگەڵ مەرجی کڕینی هەمیشەیی لە بلووزی لەندەنی.

سەرچاوە جیاوازەکان باس لەوە دەکەن ئینتەر تا کۆتایی وەرز ناوبراوی دەوێت و بەهاکەشی بە 10 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە. بەمەش ناوبراو جارێکیتر لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری پێشووی یەک دەگرنەوە کاتێک مۆیزس وەرزی 2016/17 یەکێک لە ڕەگەزە گرنگەکانی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بوو لە بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ بۆ چێڵسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button