ئینگلتەرایاریگا

کاپتنی نوێی مانچستەر یونایتد دیاری کرا

یاریگا- لەگەڵ ڕۆشتنی ئاشڵی یۆنگی یاریزانی بە ئەزموونی یانەکەیان، سۆڵشایەر کاپتنی نوێی مانچستەری دیاری کرد.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ڕۆژی یەکشەمەیان بەرامبەر لیڤەرپووڵ، ڕاهێنەرە نەرویژییەکە تیشکی خستە سەر چەند بابەتێکی جیاواز و لە نێویشیاندا سەرکردەی نوێی دەستنیشان کرد کە هاری ماگوایەری دڵی بەرگری یانەکەیە.

لە پرێس کۆنفرانسەکەدا سۆڵشایەر سەرسامیی خۆی بە توانای ڕۆڵی سەرکردایەتیی ماگوایر پیشاندا لە ڕابەرایەتیکردنی تیپە لاوەکەی مان یودا.

ئەم بڕیارەی سۆڵشایەر تا ڕادەیەک چاوەڕوان نەکراو بوو، بەوەی بەرگریکارە ئینگلیزیە تەمەن 26 ساڵانەکە لە هاوینی ساڵی ڕابردوو ڕووی کردە مانچستەر و هێشتا ساڵێک نییە درێسی ئەم یانەیە دەپۆشێت، ئەوەش لە کاتێکدا یاریزانانی وەک دی خیا و ڕاشفۆرد و پۆڵ پۆگبا وەک بەهێزترین پاڵێوراو بوونیان هەبوو، بەتایبەت گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا بابەتی کاپتن بوونی وەک خواستێکی خۆی دەخستە ڕوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button