ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕیاڵ کێبڕکێکەی لە بارسا و سیتی بردەوە و لاوەکەی فلامینگۆی قایل کرد

یاریگا- لە کۆتاییدا ڕیاڵ مەدرید براوە بوو لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی ڕێنێر خیسۆسی لاوی دەرکەوتووی یانەی فلامینگۆ.

ماوەیەکە میدیا جیاوازەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن خواستی هەردوو زلهێزەکەی ئیسپانیا، ڕیاڵ و بارسێلۆنا، هەروەها مانچستەر سیتیش، بۆ دەستخستنی تواناکانی ڕێنێری تەمەن 17 ساڵی بەڕازیلی. بەڵام ئەمڕۆ دەنگوباسەکان، لە نێویاندا سەرچاوەی Goalی وەرزشیی، هەواڵی یەکلابوونەوەی ڕێکەوتنەکەیان لە بەرژەوەندی شاهانەکانی ئیسپانیا بڵاو کردەوە کە ڕوون کراوەتەوە مێرەنگی بۆ ئەو گواستنەوەیە 35 ملیۆن یۆرۆ دەداتە لایەنی بەڕازیلی و ئەم مانگە هەموو شت کۆتایی پێ دێت. ئەو نرخەش نیوەی ئەوەیە کە پێشتر فلامینگۆ دیاری کردبوو. بە شێوەیەک %80ی بڕی پارەکە یانەکەی دەیبات و، ئەوەشی دەمێنێتەوە لە نێوان یاریزانەکە و بریکارەکەیدا دابەش دەکرێت.

ڕێنێر کە یاریزانی ناوەڕاستی-هێرشبەرییە، سەرەڕای کەمی تەمەنی، لەگەڵ فلامینگۆ توانی لە 12 یاریدا شەش گۆڵ تۆمار بکات و خولی بەڕازیلی ببەنەوە. هەروەها ئەم مانگە لە خۆئاماددەکردندا دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەی سامبای خوارە تەمەن 23 ساڵ بۆ بەشداری کردن لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ پاڵەوانێتی تۆپی پێی جیهانیی 2020 لە ژاپۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button