ئیتاڵیا

میلان ژمارەی درێسەکەی ئیبراهیمۆڤیچی ئاشکرا کرد

یاریگا- دوای ئەوەی بە فەرمی یانەی ئەی سی میلان زاڵاتانی ئیبراهیمۆڤیچی هێنایە ڕیزەکانیەوە، ژمارە نوێیەکەی درێسی ناوبراویشی دواتر ئاشکرا کرد.

لە تویتەری فەرمی یانەکەوە و لە ڕێگەی کورتە ڤیدیۆیەکەوە، ژمارە 21ی وەک ژمارەی نوێی گۆڵکارە سویدییەکە ڕاگەیاند.

پێشتر لەسەر ئاستی ئەو یانانەی یاری بۆ کردوون، ئیبرا وەها ژمارەیەکی نەپۆشییە. مێژووی ناوبراو لەگەڵ 21دا دەگەڕێتەوە بۆ مۆندیالی 2002ی کۆریا و ژاپۆن کاتێک بەو ژمارەیەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی سویددا دەرکەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button