ئینگلتەرا

ئەگوێرۆ ژمارەیەکی نایابی بۆ خۆی و بۆ گواردیۆلای ڕاهێنەریش تۆمار کرد

یاریگا- شەوی ڕابردوو لە هەفتەی 20ی پریمەرلیگ مان سیتی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە شیفیڵد یونایتدی بردەوە کە تێیدا سێرجیۆ ئەگوێرۆ گۆڵی یەکەم و کیڤن دیبرۆین گۆڵی دووەمی تۆمار کرد.

بەو گۆڵەی کە لە خولەکی 52ی یارییەکەدا تۆماری کرد، هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە ژمارەی ئەو یانانەی گەیاندە 32 یانە کە تۆڕی گۆڵەکانیان بهەژێنێت، ئەوەش لە کۆی 33 یانەی جیاواز لە خولی ئینگلیزی.

هاوکات ئەو گۆڵە بۆ پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەریشی گرنگیی خۆی هەبوو، بەوەی بوو بە گۆڵی ژمارە 1000 لە ژیانی ڕاهێنەرایەتیکردنیدا.

مان سیتی پلەی سێیەمی پریمەرلیگە بە جیاوازیی خاڵێک لە لیستەری دووەم و، هەروەها 14 خاڵ لە لیڤەرپووڵی پێشەنگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button