ئه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر میلان داوای مارکۆس ئالۆنسۆ دەکات

یاریگا
لە پێناو گواستنەوەی مارکۆس ئالۆنسۆ بەرگریکاری ئیسپانی یانەی چێڵسی، ئینتەر میلان ئامادەیە 40 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات.

رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی نێرازۆری لەسەر داوای ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەکەیان، دەیانەوێت سەرەتای مانگی ساڵی داهاتوو هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی بلوز دەست پێ بکەن و بۆ ئەم مەبەستە لە ئێستاوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ یانە لەندەنیەکە دەست پێکردووە و ئەو یانەیە کەمتر ل 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بەرگریکارەکەی نابێت.

ئالۆنسۆ ئەو کاتەی کە کۆنتی ئەرکی راهێنەرایەتی چێڵسی وەرگرت، لە ریزەکانی فیۆرێنتینای ئیتاڵیا گواسترایەوە یانە لەندەنیەکە.

Back to top button