فه‌ره‌نسا

دیدیە دیشا لە دوورخستنەوەی بنزیمە خۆی بێبەری دەکات

یاریگا- جارێکیتر دیدیە دیشای ڕاهێنەری فەڕەنسا قسەی لەسەر پرسی هۆکاری دوورخرانەوەی کەریم بنزیمە کردەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ Le Mondeی فەڕەنسی، ڕاهێنەرەکە خۆی بێ بەری کرد لە بڕیاری دوورخرانەوەی هێرشبەرەکەی ڕیاڵ مەدرید و گوتی: “هیچم نییە لەسەر ئەو بیڵێم. ئەوەی من کاری لەسەر دەکەم و پێوەی سەرقاڵم ئەوەیە وا هەڵبژاردەکە بکەمە تیپێکی بەکۆمەڵ. بڕیارەکانی دادگا بۆ من جێی بایەخ نین.”

بنزیمە ماوەی چەند ساڵێکە لە ڕیزەکانی فەرەنسا دوورخراوەتەوە بەهۆی کێشەیەکی کەسیی لەگەڵ ماتیۆ ڤاڵبیۆنا کە دواتر کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button